University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی پێویستی بەیاریدەدەری مامۆستا هەیە

بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە / قەڵادزێ، پێویستی بە ژمارەیەک یاریدەدەری مامۆستا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) .

پێویستە خوازیار ئەم مەرجانەی تێدابێت:
١- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی بێت و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت.
٢- بتوانێت هەفتەی (٣-٤) رۆژ کاربکات لەناو کەمپەس یان بە ئۆنلاین.
٣- شایستە داراییەکان بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرجدەکرێن (بەشێوەی وانەبێژ یان سەردان) .
٤- لە هیچ شوێنێکی تری حکومی یان نا حکومی مامۆستا یان وانەبێژ نەبێت.
تێبینی/ سی ڤی پێشکەشکراوی ساڵی پێشتر لەبەرچاو ناگیرێت، تەنها کار بەم فۆرمە دەکرێت.
دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رۆژی شەممە ٤/٩/٢٠٢١ دەبێت.
دەتوانن لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە داواکاری پێشکەش بکەن:
https://forms.gle/vhX2kfN9TRMu77a18