University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ جاری دووەم بۆ بەكرێدانی كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی ڕانیە و كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی قەڵادزێ

 

پاڵپشت بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی(2021) ماددەی(12/ بڕگەی دووەم)، و ئاماژە بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە (3691) لە(8-9-2021)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە (25/2/2018) دراوە بەبەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری)كۆمپانیای تایبەتمەند لەبواری ئامادەكردنی خواردن (دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكراو هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بۆ كڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لەنهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
1- ماوەی كڕینی تەندەر لەڕۆژی (12/9/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (27/9/2021) كۆتایی دەوام.
2- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (12/9/2021 تا 26/9/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسوڵەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسوڵەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4- هێنانی بارمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (5,00,000) پێنج سەد هەزار دینار بۆ كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی ڕانیە، و بڕی (100,000) سەد هەزاردینار بۆ كافتریای بەشە ناوخۆیی قەڵادزێ و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
5- پێویستە بەشداربو قەرزداری زانكۆ نەبێت بەپێچەوانەوە مافی بەشداریكردنی لەزیادكردنەكەدا نابێت.
6- زیادكردنەكە لەنهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لەبەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجامدەدرێت لەكاتی هاتوو لەخاڵی(7).
7- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
8- كاتی زیادكردن
أ‌- بەكرێدانی كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی رانیە رۆژی (27/9/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی.
ب‌- بەكرێدانی كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی قەلادزێ‌ رۆژی (27/9/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:00) ی سەرلەبەیانی.
9- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).