University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ جاری دووەم بۆ بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان و كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

 

پاڵپشت بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی (2021) ماددەی (12/بڕگەی دووەم)، و ئاماژە بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە (3691) لە (8-9-2021)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بەبەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری)كۆمپانیای تایبەتمەند لەبواری ئامادەكردنی خواردن (دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكراو هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بۆ كڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لەنهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەمەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
1- ماوەی كڕینی تەندەر لە ڕۆژی (12/9/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (27/9/2021) كۆتایی دەوام .
2- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (12/9/2021 تا 26/9/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (3,400,0000) سێ‌ ملیۆن وچوارسەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان, وە بڕی(3,800,000) سێ‌ ملیۆن وهەشت سەد هەزاردینار بۆ كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
5- پێویستە بەشدار بوو قەرزداری زانكۆ نەبێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداریكردنی لە زیادكردنەكەدا نابێت .
6- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ/ لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
7- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
8- كاتی زیادكردن
أ‌- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان رۆژی (27/9/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی.
ب‌- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (27/9/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (11:30) ی سەرلەبەیانی.
9- ب بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).