تۆماری گشتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دەكات لە زانکۆ و پەیمانگاکان و به‌تایبه‌تی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپه‌ڕین. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دەخوازین. خوێندکارانی وەرگیراو ئاگادار دەکەینه‌وه کە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانكۆمان لە ڕۆژی (چوارشه‌ممه) ڕێکەوتی (27-10-2021) دەست پێدەکات و ڕۆژانی ده‌وامی زانكۆمان له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن بریتی دەبێت لە رۆژانی (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو پێنج شه‌ممه)، بەڵام په‌یوه‌ندیكردنی خوێندکارانی ئێواران له‌ده‌وامی ئێواران ده‌بێت لە کاتژمێر ٤-٧ ده‌بێت.
پێداویستیه‌كانی خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ خۆتۆماركردن: به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی زانكۆمان بكه‌یت پێویسته سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌یت https://reg.uor.edu.krd بۆ خۆتۆماركردن (بۆ زانیاری شێوازی خۆتۆماركردن سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه https://fb.watch/8SJ8Zcq7Gi/ )
پێویستە زانیارییه‌كانی خۆتوماركردن پڕبكه‌یته‌وه لەم لینکەی سەرەوە و لە کاتی پڕکردنەوە ئەم بەڵگانەت پێویست دەبن:
١- کۆپی فۆرمی زانکۆلاین.
٢- كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی
٣- كۆپی ڕه‌گه‌زنامه عێراقی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت).
٤- كۆپی كارتی نیشتیمانی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت).
٥- كۆپی كۆبونی خۆراك
٦- كۆپی كارتی زانیاری (ئه‌گه‌ر نه‌بوو پێویسته پیشتگیری نیشته‌جێبون بهێنێت)
٧- كۆپی پاسپۆرت (ئه‌گه‌ر هه‌بێت)
٨- پشكنین چاو
٩- پشكنینی خوێن.
١٠- وێنه‌ی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی تازەی پشت سپی.
١١- بروانامه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ی.
پاشان له‌كاتی سه‌ردانی كردنی زانكۆمان پێویسته ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و كۆلێژه بكه‌یت كه‌لێی وه‌رگیراوی، ئه‌م پێداویستی و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌بۆ كۆلێژه‌كه‌ت ببه‌یت:
١- (4) وێنه‌ی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی تازه.
٢- بروانامه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ی
٣- به‌ڵێن نامه‌و ده‌سته‌به‌ری دارایی (كفاله) (له‌بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لەسەرۆکایەتی زانكۆمان ئه‌نجام ده‌درێت ( ئەم بەلێن نامەیەو دەستەبەری دارایی خوێندکار دەتوانێت لە کاتی پەیوەندی کردن یان دواتر ئەنجامی بدات).
٤- بۆ خوێندکارانی وەرگیراو بە پارالێل و ئێواران پێویستە پسوله‌ی بری یه‌كه‌می (قستی) شایسته‌ی دارایی خوێندنی پێشکەش بکات كه‌له‌كۆلێژی وه‌رگیراو ئه‌نجام ئه‌درێت و رێژەی نیوەی کرێی سالی یەکەمی خوێندنی دەگرێتەوە.