دابەزین و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی تازە وەرگیراو
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەکەین کە مامەڵەی دابەزین و گۆڕینی شوێن بە شێوەی ئەلکترۆنی دهكرێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە
(https://www.mhe-studentaffairs.com/student1 )، ڕەچاوی ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە بکەن:
١. دەرفەتی دابەزین و گۆڕینی شوێن له ئێستادا تەنها بۆ وەرگیراوانی ئەم ساڵی خوێندنە واتە ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) .
٢. خوێندکاری وەرگیراو سەرەتا پێویستە مامەڵەى وەرگرتن لەو بەشە بکات کە لێی وەرگیراوە، پاشان بە ئەلکترۆنی دەتوانێت داواکاری بۆ دابەزین و گۆڕینی شوێن پێشکەش بکات.
٣. چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری دابەزین و گۆڕینی شوێن لە ڕێگەی ئەم کورتە ڤیدیۆیەوە(https://www.youtube.com/watch?v=MuzOMklGYPE) ڕوونکراوەتەوە پێویست ناکات خوێندکار سەردانی هیچ سەنتەرێکی بازرگانی بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دابەزین و گۆڕینی شوێن.
٤. هیچ مامەڵەیەکی دابەزین و گۆڕینی شوێن بە فۆڕمی دەستی ئەنجام نـــادرێت.
٥. دابەزین و گۆڕینی شوێن بە پێی کۆنمرەی خوێندکار دەبێت.
٦. دابەزین و گۆڕینی شوێن لە نێوان سەرجەم سیستەمەکانی (زانکۆلاین/کریدت – پارالێل – ئێواران) جێبەجێ دەکرێت. (بەمەرجێک نمرەى خوێندکارەکە وەرگیرابێت).
٧. دابەزین و گۆڕینی شوێن تەنها لە نێوان زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.
٨. ڕەچاوی ڕەزامەندی هەردوو بەش دەکرێت بۆ پەسەند کردن یان پەسەند نـــەکردنی مامەڵەی دابەزین و گۆڕینی شوێن.
٩. هەرکاتێک ئەو بەشەی لێی وەرگیراویت مامەڵەکەتی پەسەندکرد و ناردی بۆ ئەو بەشەی داوای دابەزینی بۆ دەکەیت ئەوا لە ڕێگەى ئەم لینکەوە
(https://www.mhe-studentaffairs.com/student1/dabazen/dabazenlist.php) دەتوانیت سەیری ئەنجامی مامەڵەکەت بکەیت.
١٠. لە دوای دەرچوونی (فەرمانی زانکۆیی دابەزین و گۆڕینی شوێن) بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هیچ شێوەیەک خوێندکار مافی هەڵوەشانەوەى فەرمانی زانکۆیی نیـــە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بەشی پێشووی.
چۆن خوێندکار بزانێت ئەو بەشەی دابەزینی بۆ دەکات نمرەکەى وەرگیراوە؟
سەرەتا ئەم لینکە بکەرەوە (https://regayzanko.com/main.php) پاشان بە هەمان ژمارەی بەکارهێنەر و ووشەی تێپەڕی خۆت داخڵ ببە و دواتر لە سەرەتای پەیجەکەدا لە دەستی چەپ کلێک لەسەر ئەو بەشە بکە کە نوسراوە ( بۆ ئەوەی بزانی نمرەکەت لە چ شوێنێك وەردەگیرێت، بەشێك هەڵبژێرە) پاشان بەشی دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە، ئەگەر نمرەکەت لەو بەشە وەرگیرابێت ئەوا (هێمای ڕاست نیشان دەدات) واتە دەتوانیت دابەزین بۆ ئەو بەشە بکەیت.
پێداویستی ئەنجامدانی دابەزین و گۆڕینی شوێن:
١. کۆپیەک لە پەیجی زانکۆلاین کە ئەو بەشە پیشان دەدات کە خوێندکارەکە دەتوانێت دابەزینی بۆ بکات بە مەرجێک نمرەى خوێندکارەکە وە نمرەی بەشەکە دەرکەوتبێت
تێبینـــی/ لە پێناو پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگەکان تەنها ڕێگە بە خودی خوێندکار دەدرێت سەردانی زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگەکان بکات بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی فەرمانی زانکۆیی وە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەنـــادرێت بە هاتنە ژوورەوەى کەس و کاری خوێندکار یان هاوڕێی خوێندکارەکە. وە بە هیچ شێوەیەک خوێندکار ڕێگەپێدراو نیـــە بە بێ ماسک و دەست کێش سەردانی زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگەکان بکات.