University of Raparin Logo

بەشی باخچەی ساوایان پێویستی بەیاریدەدەری مامۆستا هەیە

بەشی باخچەی ساوایان لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی راپەڕین، پێویستی بە یاریدەدەرێکی مامۆستا هەیە بەشێوەی وانەبێژ یان سەردان، بە مەبەستی بەشداری پێکردنی لەوانەی کرداری(ئاماری پەروەردەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ – ٢٠٢٢).

مەرجەكان:
١- هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس یاخود باڵاتر بێت لەو بوارە.
٢- شایستە داراییەكان بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرجدەكرێت بەشێوەی (وانەبێژ یان سەردان) .
٣- شارەزایی هەبێت لەبەرنامەی (SPSS)
٤- خوازیار بتوانێت هەفتەی (٢-٣) ڕۆژ كاربكات لەناو كەمپەسی زانکۆ .

تێبینی : دواکات بۆ داواکاری و ناردای سیڤی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢-١٢-٢٠٢١).

خوازیار دەتوانێت سود لەم ئیمەیڵە وەربگرێت بۆ پەیوەندیکرن و ناردنی (CV).
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.