بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو خوێندكارو مامۆستاو فەرمانبەران و ئەو بەڕێزانە دەكاتەوە كە ژەمی یەكەمی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنایان وەرگرتوە پێویستە لەكاتی دیاریكراودا ژەمی دوەمیش وەربگرن، بەم شێوەیە:
١- خوێندکاران و سەرجەم ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی زانکۆ ماوەی ٣ ھەفتە ھەتا ٢ مانگ تێپەریوە بەسەر وەرگرتنی ژەمی یەکەم، تکایە بەزوترین کات سەردانی بنکەی تەندروستی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسین. ئەگەر ھات و لە ٣ مانگ تێپەری کرد ناتوانن ژەمی دووەمی ڤاکسین وەربگرن و پشتگیریان بۆ ناکرێت بۆ کارتی پلاستیکی وەرگرتنی ڤاکسین.
٢- سەرجەم ئەو بەڕێزانەی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسین یان وەرگرتووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی پشتگیری، دواتر لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین - بەشی ئایتی (ن.کێوەرەش یان ن.حاجیاوا)کارتی پلاستیکیان بۆ دروستدەکرێت.
تێبینی/ ڕۆژانی یەکشممە و سێ شەممە تیمی کوتان کاردەکەن لەبنكەی تەندروستی زانکۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ.