University of Raparin Logo

پشوی خوێندنی بەیانیان لەزانكۆی راپەڕین درێژكرایەوە

 
ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا:
یەکەم : دەوامی خوێندنی بەیانیان لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.
دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان .
سێیەم: ئەم بڕیارانە خوێندنی ئێواران ناگرێتەوە بەلکو تەنھا رەچاوی ھاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکانن لەلایەن بەشەکانەوە.
 
ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین