University of Raparin Logo

ئاگاداری سەربارەت بەدەوام لەزانكۆی راپەڕین

 
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەكاتەوە كە لەپێناو سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران هەفتەی داهاتوو لەرۆژی (22 بۆ 28-1 -2022) دەوام لەزانكۆی راپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- دەوامی ئاسایی خوێندن و کارگێڕی لەکاتژمێر (٩:٣٠) دەستپێدەکات، لەکاتی ئاسایی بونەوەی دۆخی کەشوهەوا بڕیاری نوێ دەدرێت.
٢- بۆ ئەو کۆلێژو بەشانەی تاقیکردنەوەیان هەیە ئەوا تاقیکردنەوەکان تا کۆتاییان دێت لە کاتژمیر ٩:٣٠ دەستپێدەكەن.
 
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین