سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان دەكاتەوە، كە كە تەنها ئەم هەفتەیە بنكەی كوتانی زانكۆمان كراوە دەبێت و لەیەكشەممەی داهاتووەوە (30 – 1- 2022) ەوە تیمەكە دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و ئەمەش بەهۆی كەمی ژمارەی ئەو بەڕێزانەی خواستی وەرگرتنی ڤاكسینیان هەبووە لەبنكەی زانكۆ.
ئەو بەڕێزانەی ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە، لەبنكەی كوتانی زانكۆ، لەروی زانستیەوە پێویست دەكات ژەمی دوەمیش وەربگرن و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی بنكەی كوتانی راپەڕین بكەن.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین