University of Raparin Logo

هەلێکی ناوازە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Erasmus+ Project) دا، هەلی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ (٢) فەرمانبەرو (٢) مامۆستا لەستافی زانکۆی راپەڕین بۆ بەشداریکردن لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی پۆیسلانسکی لەوڵاتی پۆڵەندا کە لە ٢٤-٢٨ مانگی ئایاری داهاتوودا بەڕێوەدەچێت. کۆی تێچوی سەفەرکردن و مانەوە لەلایەن پڕۆژەکەوە خەرجدەکرێت و زانکۆ هیچ تێچویەکی تر لەئەستۆ ناگرێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ ئەو بەڕێزانانەی خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن:

١. پێویستە داواکار ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت و لە (B2) کەمتر نەبێت، پاڵپشت بەبڕوانامە نێودەوڵەتیە ستانداردەکانی وەک IELTS و TOEFL ، هتد.
٢. پێشتر سودمەند نەبوبێت لەهیچ پڕۆگرامێکی هاوشێوە.
٣. سودمەند نەبوبێت لە زەمالەی تواناسازی.
٤. دڵسۆزی فەرمانبەر یان مامۆستاو ڕۆڵیان لەپێشخستنی زانکۆ لەبەرچاو دەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستە باشتروایە خوازیار بەنوسراوێک داواكاری ئاڕاستەی بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی بکات و لەوێشەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندەیەکان بکرێت.
ڕێکارەکانی پێشکەشکردن:
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکاریەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧-١-٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.
https://forms.gle/1FWXuBSYta5JuTMf6
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لەبەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆ ڕۆژی دوو شەممە ٣١-١- ٢٠٢٢کاتژمێر ١٠ی پێشنوەڕۆ ئەنجامدەدرێت (تەنها ئەوانەی ئاگاداردەکرێنەوە).
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچونی ناوەکان، کاندیدکراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان دەکات لەڕۆژی ٥ شەممە ٣-٢-٢٠٢٢، بۆ بەرچاو ڕونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکانی وەک گرێبەستی ناردن و ئەنجامدانی دەستەبەری دارایی.

چاوپێکەوتن:
ناونیشان: بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ، نهۆمی سێیەم.
پەیوەندی: Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Mobile: 07502659191