University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ دەرچووە دامەزراوەکانی میلاکی زانکۆی ڕاپەڕین

ئاگاداری ئەوخوێندکارانە دەکەینەوە کە دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆمان ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر میلاکی زانکۆمان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٣٠سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی بکەن لەسەرۆکایەتی زانکۆمان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و ڕاییکردنی مامەڵەی دامەزراندن بۆیان.

ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆتان بهێنن :
١- بڕوانامە (شهادە)ی دەرچوونی خوێندکار.
٢- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی (ناسنامە+ڕەگەزنامە) یاخود کارتی نیشتمانی .
٣- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی (فۆڕمی خۆراک+پاسپۆرت+کارتی زانیاری).
٤- پەنجەمۆر.
٥- بەڵێننامەی یاسایی.
٦- فەحصی چاو .
٧- پشکنینی گروپی خوێن.
٨- پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری کە لەبەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی وەردەگیرێت .

 

ڕوونکردنەوە : سەبارەت بە پەنجەمۆر و بەڵێننامەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانکۆ، پشتگیری بە خوێندکاری دامەزراو دەدرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدارو ئەنجامدانی کاری پێویست.