ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژمان دەکاتەوە کە پڕۆسەی فیدباکی خوێندکاران چالاکە لە سیستەمی دڵنیایی جۆری، بۆ خوێندکارانی ئەو قۆناغانەی کە سیستەمی خوێندنی بەشەکانیان (بۆڵۆنیا پرۆسێس یان وەرزی)یە. لە ئێستادا خوێندکاران بە بەکارهێنانی ئیمەیڵەکانیان دەتوانن فیدباکی سەرجەم بابەتەکانیان پڕبکەنەوە، لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، دوا کات ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی
(١/ ٢/ ٢٠٢٢) کاتژمێر (١٢) نیوەڕۆیە.. https://uor.edu.krd/feedback/students/web/index.php?r=site%2Flogin
تێبینی//
١. تەنھا ئەو خوێندکارانە ئەنجامەکانیان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بەدەست دەگات کە تا کات و ڕۆژی دیاریکراو فۆڕمی فیدباکیان پڕکردبێتەوە.
٢. لەئێستادا سیستەمەکە چالاک نیە بۆ خوێندکارانی بەشی بیرکاری، خوێندکارانی بەشی ناوبراو دواتر ئاگاداردەکرێنەوە.
٣. لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێکی پەیوەندیدار بە فیدباک دەتوانن پەیوەندی بە ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام بکەن ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)، یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ نهۆمی سێیەم.