لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی راگەیاندو ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەكاتەوە كە دەتوانن ئەمڕۆ یەكشەممە (13ی شوباتی 2022) کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لەرێی ئیمەیڵەکانیانەوە ئەنجامی کۆتایی وەرزی یەکەم وەربگرنەوە.
ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە (14و 15و 16ی شوباتی 2022) دەتوانن گازندە بگرن و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی تۆماری كۆلێژ بکەن.
لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان