University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی (بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەمی قۆناغی یەکەم دەکاتەوە، ئەمڕۆ (٢٠-٢-٢٠٢٢) لە دوای کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەوە دەتوانن سەیری ئیمەیڵەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.

ھەر خوێندکارێک گازندەی لە ئەنجامەکانی ھەیە دەتوانێت ڕۆژانی دو وشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی (٢١و٢٢-٢-٢٠٢٢) سەردانی ھەردوو ھۆبەی (تۆمار و ژمێریاری)ی کۆلێژ بکات بە مەبەستی گازندە گرتن.

پیرۆزبایی لە خوێندکارە دەرچووەکان دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەو خوێندکارانەش دەخوازین کە لە خولی یەکەم دەرنەچوونە.

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت