ئەمڕۆ (5ی ئایاری 2022) بەشێوەی سەرهێڵ، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، كۆبۆوەو بۆ یەكخستنی ساڵنامەی خوێندنی زانكۆیی بڕیاردرا تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لەرۆژی (14ی ئایاری 2022)ەوە دەستپێبكرێن لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەمەبەستی یەکخستنی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆیی و زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ خوێندكارانی سەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران، تا خوێندکاران کاتی زیاتریان لەبەردەست بێت بۆ خوێندن، و هەروەها بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی مامۆستایان و فەرمانبەرانیشە.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی زانكۆ تا رۆژی تاقیكردنەوەكان كە دەكاتە رۆژی (14ی ئایاری 2022) خوێندكاران لەماڵەكانیان دەمێننەوە بۆئەوەی زیاتر هەلی خوێندنیان هەبێت، هاوكات هەر بەش و كۆلێژێك خواستی ئەوەی هەبێت بابەتێك یان وانەیەك بەپێویست بزانێت دەتوانن بەشێویە سەرهێڵ (ئۆنلاین) وانەكان بخوێنن.
ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین