University of Raparin Logo

بانگەوازی بەكرێدانی كۆشكی كافتریا لە (كۆلێژی پەروەردە ، یەك بەشە ناوخۆیی ) لە كەمپەسی قەڵادزێ

پشت بەست بە (ماددەی 12 برگەی 2) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی (كۆلێژی پەروەردە ، یەك بەشە ناوخۆیی ) لە كەمپەسی قەڵادزێی

زانكۆی ڕاپەڕین بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30.000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە و سەرجەم خەرجییەكانی تر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ .
1- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری (19/7/2022) دەستپێدەكات تاوەكو بەرواری (18/8/2022) كۆتایی دەوام.
2- لە ڕۆژی (یەك شەممە) ڕێكەوتی (21/8/2022) كاتژمێر (11.00)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (كۆلێژی پەروەردە) دەكرێت، وە هەمان بەروار كاتژمێر (12.00) سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ) دەكرێت، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
3- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
4- دانانی بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (3.750.000) سێ ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی (پەروەردە) وە بڕی (100.000) سەد هەزار دینار بۆ كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ).
5- بەشداربوو پێویستە تا ڕێكەوتی (18/8/2022) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
6- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).