University of Raparin Logo

بانگەوازی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی( زانستە مرۆڤایەتیەکان، پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢ / برگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەكاتەوە کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارە، کە بەکرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، هەرلایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، و بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.

١- ماوەی کڕینی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٩/٧/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (١٨/٨/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام.
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (١٨/٨/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام،و بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە ( مۆڵەتی کارکردن، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٤- بردنی بارمتەی سەرەتایی بۆ بەریوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی بۆ کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، و بڕی (٤٥٠،٠٠٠) چوار سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی بۆ کۆشکی وێنەگری کۆلێژی پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ.
٥- کاتی زیادکردن : بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٢) کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات، وبەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ ڕۆژی سێ شەممە هەمان ڕێکەوت کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات، وزیادکردنەکە لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکرێت،و هەر یەک لەو ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی کەوت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانکۆوە دەبێت( www.uor.edu.krd ) و بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.or.edu.krd).