ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی تەمموزی 2022) بەئامادەبونی (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، خولی شەشەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی، بەبەشداری ٤١ مامۆستای ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەستیپێكرد. خولەکە ماوەی ٦ مانگ دەخایەنێت و تیایدا بەشداربوان ئاشنای ئامرازە ئەلیکترۆنییەکانی فێربون، خوێندکار سەنتەری، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، پەروەردەی کارسازی، بۆڵۆنا پڕۆسێس، و توێژینەوە و پەرەپێدان دەکرێن. شایەنی باسە خولەکانی پێداگۆجی لەژێر ڕۆشنایی ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان و زانکۆی ھامک-ی فنلەندی بەڕێوەدەچن.
