بەشی ئەندازیاری شارستانی وێرکشۆپێکی ناوخۆیی دوو ڕۆژە ڕێکدەخات لەژێر ناونیشانی Reviwing Undergraduate Curriculum
بەشی ئەندازیاری شارستانی وێرکشۆپێکی
ناوخۆیی دوو ڕۆژە ڕێکدەخات لە بەرواری ٨٫٩/٨/٢٠٢٢ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ پێداچوونەوە بە مەنهەجی خوێندنی بەشی ئەندازیاری شارستانی دوای چوار ساڵ لە جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنا.
ئامانجی وێرکشۆپەکە دیاریکردنی کەم و کوڕیەکانی مەنهەجی خوێندنە لە چوار ساڵی ڕابردوودا، هەروەها خستنەڕوی چارەسەر و بەرزکردنەوەی زیاتری کوالێتی کەریکیولەمی بەشی ئەندازیاری شارستانیە تاوەکو باشتر لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکان و ژینگەی خوێندی هەرێمدا بگونجێت.