پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا و بەڵێندەر)ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ .
١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری (٣٠/٨/٢٠٢٢) دەستپێدەكات تاوەكو بەرواری (١٣/٩/٢٠٢٢) كۆتایی دەوام.
٢- لە ڕۆژی (پێنج شەممە) ڕێكەوتی (١٥/٩/٢٠٢) كاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای كۆلێژی (زانست) دەكرێت، وە كاتژمێر (١٠:٣٠)ی هەمان ڕێكەوت زیادكردن بۆ كافتریای (دوو بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە) دەكرێت، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
٣- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
٤- دانانی بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (١،٧٥٠،٠٠٠) یەك ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی (زانست)، وە بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ دوو كافتریای بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە.
٥- بەشداربوو پێویستە تا ڕێكەوتی (١٣/٩/٢٠٢٢) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە کۆپی(پێناسی کەسی، مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.raparinuni.org) وە بۆ هەر پرسیارێك لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).