پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵیندەر)ێک دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا و بەڵیندەر)ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ .
١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی (٣٠/٨/٢٠٢٢) دەستپێدەكات تاوەكو ڕێکەوتی (١٣/٩/٢٠٢٢) كۆتایی دەوام.
٢- لە ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێكەوتی (١٤/٩/٢٠٢٢) كاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (زانستە مرۆڤایەتیەكان) دەكرێت، وە هەمان ڕێکەوت كاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (پەروردەی بنەرەت) دەكرێت، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
٣- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
٤- دانانی بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٥٫١٠٠٫٠٠٠) پێنج ملیۆن و سەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) وە بڕی (٤٫٢٠٠٫٠٠٠) چوار ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی (زانستە مرۆڤایەتیەكان).
٥- بەشداربوو پێویستە تا ڕێكەوتی (١٣/٩/٢٠٢٢) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە کۆپی(پێناسی کەسی، مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)