University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە كەمپەسی ڕانیە

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢ / برگەی دووەم) ، دوای ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری (کۆمپانیا و بەڵێندەرەكانی) كردەوە کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارەدا، کە بەکرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و پڕۆسەی زیادكردنی بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا لەلایەن بەشداربویەكی زیادكردن و لەمبارەوە ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پایەندی ئەو ڕێكەوتانەبن كە لە بانگەوازەدا هاتوە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، و بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.

١- ماوەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی (٣٠/٨/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (٥/٩/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام.

٢- پێویستە بەشداربووی نوێ لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (٥/٩/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام، وە بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە كۆپی ( پێناسی كەسی، مۆڵەتی کارکردن، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

٤- بەشداربوی نوێ پێویستە بارمتەی سەرەتایی لە بەریوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (١٫٣٢٤٫٠٠٠) یەك ملیۆن و سێ سەد و بیست و چوار هەزار دیناری عێراقی .

٥- کاتی زیادکردن ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٦/٩/٢٠٢٢) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت، و زیادکردنەکە لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکرێت، هەر یەک لەو ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی کەوت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.

٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانکۆوە دەبێت( www.uor.edu.krd ) و بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بەم ناونیشانە ( (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)