پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا یان بەڵێندەر )ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ .
١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری (٣٠/٨/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تاوەكو بەرواری (١٣/٩/٢٠٢٢) كۆتایی دەوام.
٢- لە ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێكەوتی (١٤/٩/٢٠٢٢) كاتژمێر (١١:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (كۆلێژی پەروەردە) دەكرێت، وە هەمان ڕێکەوت كاتژمێر (١٢:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ) دەكرێت، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
٣- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
٤- دانانی بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٣،٧٥٠،٠٠٠) سێ ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێڕاقی بۆ كافتریای كۆلێژی (پەروەردە) وە بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دیناری عێڕاقی بۆ كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ).
٥- بەشداربوو پێویستە تا ڕێكەوتی (١٣/٩/٢٠٢٢) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە کۆپی(پێناسی کەسی، مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (legalaffairs@uor.edu.krd).