University of Raparin Logo

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە زانكۆی ڕاپه‌ڕین، وێڕای پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوێندکاران دەکەینه‌وه‌ کە مامەڵەی بەڵێننامە و دەستەبەری یاسایی(کفالە) بۆ خوێندكارێكی قۆناغی (یەك) كە لە بەشە زانستییەكانی زانكۆمان وەرگیراون، دوو جۆر مامەڵەی یاسایی لە بەرێوەبەرایەتی یاسایی هەیە ئەوانیش : یەک/ دەستەبەری یاسایی (كفالە)، دوو/ بەڵێننامە (تعهد)، كە وێنەیەك لە مامەڵە یاساییەكان لە خوارەوە دانراوە و پێویستە خوێندكار هەریەكەیان بە (٣) ‌ وێنە (نسخە) پرنت بکات و تەواوی زانیارییە داواکراوەکان پڕبکاتەوە، هەروەها بۆ زانیاری خوێندکاران بۆ ئەوەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە هەڵە نەکەن وێنەیەک لە مامەڵە یاساییەکان بۆ زانیاری زیاتری خوێندکاران دانراون.
دەقی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین

دەربارەی دەستەبەری (كفالە)
١- هەموو خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ بەخۆڕایی پێویستە دەستەبەری (كفالە) بكەن بە بڕی (3,000,000) سێ‌ ملیۆن دینار، بەم شێوەیە، كەفیلەكە لە فەرمانگەكەی خۆی (شوێنی كارەكەی) پشتگیری فەرمانبەری دەهێنێت و پێویستە كۆی گشتی مووچەی مانگانەی ئاماژەپێكرابێت لە نوسراوی پشتگیریەكەیدا (نابێت مووچەی مانگانەی لە 250,000 دینار كەمتر بێت) لەگەڵ وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی (استنساخی ناسنامەی كەفیل)، پێویستە كەفیلەكە لەبەردەم لیژنەی دادنوسی زانكۆمان ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و واژۆكردنی دەستەبەریەكە، دوای تەاوكردنی كارە پێویستەكان دوو نسخەی پێدەدرێتەوە یەكێكیان بۆ پاراستنی لای خۆی و ئەوەی تریان بۆ ئەو بەشەی كە خوێندكارەكەی لێوەرگیراوە.
٢- سەبارەت بە بڕی پارەی دەستەبەری بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ پاراڵێل بە بڕی ئەو پارەیەیە كە لێیان وەردەگیرێت بۆ كۆی ساڵەكانی خوێندن (خوێندنی چوار ساڵە و خوێندنی پێنج ساڵە)، بە نمونە ئەگەر خوێندكارێك لە بەشی یاسا بخوێنێت كە (5) پێنج ساڵە و خوێندكار ساڵی (2,000,000) دوو ملیۆن دینار دەدات بە زانكۆ ئەوا بڕی دەستەبەریەكەی (10,000,000) دە ملیۆن دینار دەبێت وە ئەگەر خوێندكارێك لە بەشی كۆمپیوتەر بخوێنێت كە (4) چوار ساڵە و ساڵی (2,670,000) دوو ملیۆن و شەش سەد و حەفتا هەزار دینار دەدات بە زانكۆ ئەوا بڕی دەستەبەریەكەی (10,680,000) دە ملیۆن و شەش سەد و هەشتا هەزار دینار دەبێت وە بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر لەسەر بڕی دەستەبەری بۆ خوێندكارانی خوێندنی بەیانیان/ پاراڵێل لە سەرجەم بەشەكان ئەم خشتەیە دەخەینە ڕوو:

کلیک بکەن بۆ بینینی بەشەكان

٣- هەر خوێندكارێك دەبێت كەفیلێك لەگەڵ خۆی بهێنێت و پشتگیری فەرمانگەكەی پێبێت كە فەرمانبەرە تیایدا و ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی كرابێت بە شێوەیەك كۆی مووچەی كەفیل لە ساڵێكدا بكاتە ئەو بڕەی بۆی دەبێتە كەفیل ( نمونە : كەسێك دەتوانێت ببێتە كەفیلی خوێندكارێك كە بە سیستەمی پارالێل لە بەشی ئەندازیاری دەخوێنێت كە كۆی گشتی مووچەكەی لە یەك ساڵدا بكاتە (16,000,000) شانزە ملیۆن دینار لەگەڵ وێنەیەك (نسخە)یەك لە پێناسی كەفیل هەروەك لە خاڵی (2) ڕوونكراوەتەوە.
تێبینی :
١- بۆ ئەم ساڵ مامەڵە یاساییەکانی خویندکاران لە هۆڵی دادگای گریمانەیی لە سەرۆکایەتی زانکۆ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێن .
٢- کار بەکڵێشە نوێ دەکرێت بۆ ڕاپەڕندنی مامەڵە یاساییەکان.
٣- پێویستە سەرجەم کۆلیژەکانی زانکۆمان بە ڕێک و دروستی فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، بە ثێچەوانەوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان فۆڕمەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە .
٤- هەموو خوێندکارێک پێویستە کۆپی ناسنامەی خۆی بۆ مامەڵەی بەڵێننامە + کۆپی ناسنامەی خۆی و کەفیلەکەی بۆ مامەڵەی دەستەبەری یاسایی پێبێت، بە ثێچەوانەوە کارەکانی دوادەکەوێت .
٥- پێویستە سەرجەم کۆلێژەکان بەپێی ئەم بەروارانەی خوارەوە خوێندکاران بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی بەڵێننامە و دەستەبەری یاسایی، بەپێچەوانەوە کارەکانیان بۆ ئەنجام نادرێت.

• کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە ٣٠-١٠-٢٠٢٢ تا ٣-١١-٢٠٢٢ خوێندکاران بنێربن بۆ هۆڵی دادگای گریمانەیی لە سەرۆکایەتی زانکۆ .
• کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە ٦-١١-٢٠٢٢ تا ١٠-١١-٢٠٢٢ خوێندکاران بنێربن بۆ هۆڵی دادگای گریمانەیی لە سەرۆکایەتی زانکۆ .
• بۆ گشت کۆلێژەکان لە دەوامی ئێواران لە کەمپەسی ڕانیە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەچێتە دەوامی ئێواران بۆ ئەنجامدانی کارە پێویستەکان و پێشتر هەماهەنگی لەگەل کۆلێژەکاندا دەکرێت و خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.
• سەبارەت بۆ کۆلێژی پەروەردە لە کەمپەسی قەڵادزێ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی خۆیان دەچنە کۆلێژەکە لە بەرواری ٢٠-١١-٢٠٢٢ تا ٢٣-١١-٢٠٢٢ بۆ ئەنجامدانی مامەلە یاساییەکانی خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان، هەروک پێویستە لەو بەروارەدا خوێندکارانی خوێندنی ئێوارانی کۆلێژەکە لە دەوامی بەیانیان ئامادەبن بۆ بۆ ئەنجامدانی مامەلە یاساییەکانیان بەپێچەوانەوە خوێندکارەکە دەبێت خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ لە شاری ڕانیە کارەکانی تەواو بکات .

٦- تاوەکو ئەو بەروارانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێكراوە هیچ مامەڵەیەکی یاسایی بۆ خوێندکارن ئەنجام نادرێت تەنیا کاری ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە مامەڵەی گواستنەوە و دابەزاندن دەکەن .
٧- بۆ خوێندکارانی ساڵەکانی پێشوو کە بۆهۆی پەتای کۆڕۆنا مامەڵە یاساییەکانیان بۆ ئەنجام نەدراوە پێویستە پابەندی خشتەی دیاریکراوی کۆلێژەکانیان بن بۆ ئەنجامدانی کارە یاساییەکانیان .

فۆڕمی دەستەبەری (کەفالە) دابگرە
دەربارەی بەڵێننامە (تعهد)
گشت خوێندكاران پێویستە بەڵێننامە پربكەنەوە و پەسەندی ئەو خاڵانە بكەن كە تیایدا هاتووە:-
كڵێشەی بەڵێننامە بۆ خوێندنی بەیانیان / بەخۆڕایی و خوێندنی بەیانیان / پارالێل بە شێوەی (pdf) دانراوە، پێویستە خوێندكار بە (3) سێ‌ وێنە (نسخە) پرینتی بكات و بە زانیاری دروست پڕیبكاتەوە و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی دادنوسی و واژۆی لێوەردەگیرێت و كارە پێویستەكانی بۆ تەواو دەكرێت و دوو وێنەی پێدەدرێتەوە، وێنەیەك بۆ پاراستنی لای خۆی و ئەوەی تریان بۆ ئەوبەشەی لێی وەرگیراوە.
فۆڕمی بەڵێننامە بۆ خوێندنی (بەیانیانی خۆرایی) لێرە دابگرە
فۆڕمی بەڵێننامە بۆ خوێندنی (پارالێلی بەیانیان و خوێندنی ئێواران) لێرە دابگرە