پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) لە (ماددە دوانزەیەم برگەی دووەم)، وە پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢٠٢٢/٣/٢) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ.
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كەل و پەلی لەكاركەوتوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بینینی لیستی كەل و پەل، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بە (١٥,٠٠٠) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم
ئاگاداریە و سەرجەم خەرجییەكانی تر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ .
ڕێنماییەكان/
١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری ٢٠٢٢/١٠/٣١ دەستپێدەكات تاوەكو بەرورواری ٢٠٢٢/١١/١٤.
٢- دەستپێكردنی زیادكردن لە ڕۆژی سێ شەممە) بەرواری ٢٠٢٢/١١/١٥ كاتژمێر (٩.٣٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
٣- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی بەهای كەل و پەل تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (٧) رۆژ، هەروەها لە ماوەی (١٥) رۆژ لەدوای واژۆكردنی گرێبەستەوە كەل و پەلەكان لە زانكۆ دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی زانكۆ، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا بەركارەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
٤- بەشدار بوو پێویستە وێنەیەك لە (كارتی نیشتیمانی) یان (ناسنامە و ڕەگەزنامە) لەگەڵ خۆیدابێنێت و بڕی (٢.١٠٠.٠٠٠) دو ملیۆن و سەد هەزار دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
٥- پێویستە ڕۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردنەکە سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (٤) و پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنماییەكان بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
٦- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)