University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەشت وێبینار لەسەر ڕاهێزانی توانایی خوێندکاران رێكدەخات

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەزانكۆی راپەڕین ئەمجارە چەند وێبینارێک بۆ خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین بۆماوەی (٤) هەفتەو لەهەر هەفتەیەکدا دوو شەو لەکاتژمێر (٩) ئەنجامدەدرێن و ماوەی هەر وێبیناریک (١) کاتژمێر دەخایەنێت لە رێگەی بەرنامەی گووگڵ میتەوە.

وێبینارەكان بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر (سام عبدالرحمن علی) بەڕێوەدەچن كە ناوبراو ئەزموونی کارکردنی (٥) ساڵی لەبواری پەروەردەو کارگێڕی ڕێکخستنی لەهەرێمی کوردستاندا هەیە، و بەشداربوی دوو پڕۆژەیە لەگەڵ رێکخراوی (یونسێف) لەبواری پەروەردە و فێرکردندا, ئیستاش لەگەڵ تیمی ڕاهێنەرانی فێرگەی برادۆست کاردەکات.

بەشداربوو لەم وێبینارانەدا فێری ئەو کارامەییانە دەبێت:
١.ناسینی کۆسپەکانی تواناسازی.
٢.پێویستیەکانی مرۆڤ و هونەری هاندان.
٣.سازمانی فێرکار.
٤.میتۆد بۆ پڕۆژەکاری.

تیبینی / لەدوای خۆتۆمارکردنت کات و ساتی دەستپێکردنی چالاکیەکە دەست نیشان دەکەین و ئاگادارتان دەکەینەوە.

ناوی خۆتان تۆمار بکەن لەڕێگەی لینکی ئەم گووگڵ فۆڕمەی خوارەوە.

لینک