سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای(ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، پرۆژەی ( دابینكردنی ئامێر بۆ تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ هەرسێ تاقیگەكانی (خاك، میكانیكی شلەكان، هایوەی مواد(ڕێگاوبان) ) ڕادەگەیەنێت و سەرجەم برگەكانی دەرخستەی پڕۆژەکە لە خوارەوە هاوپێچی بانگەوازنامەکە کراوە، بۆ بەرچاورونی بەشداربوان بە ناوەرۆكی كاری داواكراو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ (CV) تایبەت بە كۆمپانیاکەی بەشێوەی سكان بۆ سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان لەنهۆمی زەمینی بنێرێت یاخود بۆ ئیمەیڵی هاتوو لە خاڵی پێنجەم.
ماوەی وەرگرتنی (CV) لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (٢٨/١١/٢٠٢٢) دەستپێدەكات تا ڕێكەوتی (١١/١٢/٢٠٢٢) كۆتایی دەوامی فەرمی زانکۆ، و (CV)یەكان دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ (CV)یەك دوای ئەو ڕێكەوتە وەرناگیرێت، هەروەک ڕێكەوتی (١٢/١٢/٢٠٢٢) هەڵسەنگاندن گشت بۆ (CV)یە گەڕاوەكان دەكرێت و كۆمپانیای دەرچوو و دەرنەچوو ئاگادار دەكرێتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانکۆ، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم بانگەوازنامە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی تەندەرەكەی بۆ دەردەچێت.
پێویستییەكانی (CV):
١- لایەنی یاسایی/ پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەو بوارەدا هەبێت، لەكاتی گەڕاندنەوەی (CV) وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، بڕیاری دامەزراندن، پێناسی ژوری بازرگانی) هاوپێچ بكات.
٢- لایەنی هونەری/ بەشداربوو بیسەلمێنێت لەمجۆرە پرۆژانەی ئەنجامداوە بە سەركەوتویی.
٣- هەر یەكێك لەم دوو بڕگەی سەرەوە كەموكورتی تێدابێت لیژنەی هەڵسەنگاندنی (CV) لە پێدانی تەندەر بێبەشی دەكات.
٤- هەریەك لەو ڕێكەوتانەی سەرەوە بەر پشوی فەرمی بكەوێت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٥- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (legalaffairs@uor.edu.krd).
١- دەرخستەی تاقیگەی خاك دەرخستەی تاقیگەی خاك