University of Raparin Logo

تۆماری گشتی زانکۆی راپەڕین لیستی سێیەمی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی ڕاگەیاند

لەگەڵ ئاماژەدان بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢١٧٠٩) لە بەرواری (٢٨-١١-٢٠٢٢)، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بەنوسراوی ژمارە(٦٣٧٣) لیستی سێیەمی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە سیستەمی (پارالێڵ + ئێواران) ڕاگەیاند .

هەروەک بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئاڕاستەی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین کراوە، ناوی (١٣) خوێندکار هاتووە کە لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون .

جێی ئاماژەیە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی پڕۆسەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، نزیکەی (١٣٠٠) خوێندکار بەهۆی هەڵەی داتاوە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیرابوون و ئەنجامەکانیان نوسرابوو (لەژێر ووردبینی دایە)، لەئێستادا بەشێک لەو خوێندکارانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) وەرگیراو.

لێرە سەیری ناوی خوێندکارانی وەرگیراو بکە

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین