لەگەڵ ئاماژەدان بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢٢١١٤/٥) لە بەرواری (٤-١٢-٢٠٢٢)، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بەنوسراوی ژمارە(٦٤٩٤/٩/٣) لیستی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە شێوەی سیستەمی ڕاستەوخۆ ڕاگەیاند .
هەروەک بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئاڕاستەی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین کراوە، (٦٨) خوێندکار بە سیستەمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون .
لێرە سەیری ناوی خوێندکارانی وەرگیراو بکە
تێبینی: پێویستە خوێندکارانی وەرگیراو لە بەیانی ڕێکەوتی ٦-١٢-٢٠٢٢، پەیوەندی بە تۆماری گشتی زانکۆ و ئەو بەشەوە بکەن کە لێی وەرگیراون، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتن و دەستکردن بە ساڵی خوێندن .
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین