University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ بەکرێدانی زەوی زانکۆ بەمەبەستی چاندن لە کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ

پاڵپشت بە (بڕگەی دووەم) لە  ماددەی(١٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق، هەروەها پاڵپشت بە بڕگەی (٦) ماددەی (١) لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی زانکۆ بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢/٣/٢٠٢٢) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ.

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت (جوتیار)ێک دەكاتەوە کە زانکۆمان هەڵدەستێت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ لە کەمپەسی ڕانیە و کەمپەسی قەڵادزێ بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ چاندن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، هەر جوتیارێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، وە  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (١٥،٠٠٠) پازدە هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
١- زەوی زانکۆ لە کەمپەسی ڕانیە (٢٢٣) دوو سەد و بیست و سێ دۆنمە، هەروەها زەوی زانکۆ لەکەمپەسی قەڵادزێ (٣١) سی و یەک دۆنمە، زەوی هەر کەمپەسێک بەجیا بەکرێ دەدرێت.
٢- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی (٧/١٢/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (٥/١/٢٠٢٣) کۆتایی دەوام، وە کاتی زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەک  شەممە ڕێکەوتی (٨/١/٢٠٢٣) کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی بۆ زەوی کەمپەسی ڕانیە دەستپێدەکات، وە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی بۆ زەوی کەمپەسی قەڵادزێ دەستپێدەکات، وە زیادکردنەکە لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دەکرێت، هەر یەک لەو ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی بکەوێت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٣- دانانی بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٤،٦٨٣،٠٠٠) چوار ملیۆن و شەش سەد و هەشتا و سێ هەزار دیناری عێڕاقی بۆ زەوی کەمپەسی ڕانیە، وە بڕی (٤٦٥،٠٠٠) چوار سەد و شەست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بۆ زەوی کەمپەسی قەڵادزێ.
٤-پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (٥/١/٢٠٢٣) کۆتایی دەوام، بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە (پێناسی کەسی، بەڵگەنامەی جوتیاری، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٥- ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت کرێی ساڵانەی بە یەک گوژمە لێ وەردەگیرێت دوای پێسپاردن و پێش گرێبەست.
٦- بۆ هەر پرسیارێک لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە(  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.or.edu.krd).