پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢ / برگەی دووەم)، هەروەها پاڵپشت بە بڕگەی (٦) ماددەی (١) لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی زانکۆ کە بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢/٣/٢٠٢٢) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ.
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری (بەڵێندەرەكانی) كردەوە، کە فرۆشتنی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و پڕۆسەی زیادكردنی بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا و ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پایەندی ئەو ڕێكەوتانەبن كە لەم بانگەوازەدا هاتوە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، و بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (١٥٫٠٠٠) پانزە هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.
١- ماوەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی (١٢/١٢/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (١٨/١٢/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام.
٢- پێویستە بەشداربووی نوێ لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (١٨/١٢/٢٠٢٢) کۆتایی دەوام، وە بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە كۆپی (پێناسی كەسی، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆیدا بێێنێت.
٤- بەشداربوی نوێ پێویستە بارمتەی سەرەتایی لە بەریوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (٢٫٣٠٠٫٠٠٠٠) دو ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێراقی .
٥- کاتی زیادکردن ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (١٩/١٢/٢٠٢٢) کاتژمێر (٩:٣٠) سەرلەبەیانی دەبێت لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، هەر یەک لەو ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی بکەوت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٦- بۆ هەر زانیاری و بۆ پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.uor.edu.krd).