سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆیی و بیانی) دەكاتەوە، كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، تەندەری دابینكردنی ئامێری تاقیگەیی بۆ هەرسێ تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی (خاك، میكانیكی شلەكان، هایوەی مواد[ڕێگاوبان] ) هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی کەمگیری گشتی نهێنی، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و تایبەتمەندە لە كارەکە و مۆڵەتی كاركردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر تەندەرەکە و وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (75.000) حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
٭ ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (25/1/2023) دەستپێدەكات تا ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (7/2/2023) كۆتایی دەوام.
٭ کۆتا بەروار بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر بریتی یە لەڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (9/2/2023)، تەندەرەكە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان كاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانی، هیچ تەندەرێك دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، وە لە هەمان ڕێكەوت و كاتدا صندوقی تەندەر دەكرێتەوە و ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشداربوان .
مەرجەكانی بەشداریكردن :
١- پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی هەبێت، لەكاتی داواكردنی تەندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٢- پێویستە كۆمپانیای دەرەوەی هەرێمی كوردستان پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بهێنێت یان بیسەلمێنێت كە تۆمارە لە هەرێمی كوردستان.
٣- كۆمپانیا بیسەلمێنێت پێشوتر کاری لەمجۆرەی ئەنجامداوە، بۆیە زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ و پەسەندكردنی ماركە و كوالێتی لە دەسەڵاتی لیژنەی شیكردنەوەدایە.
٤- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر(العطاء) (90) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٥- هەریەك لەم ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی بكەوێت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (legalaffairs@uor.edu.krd).