ئەمرۆ یەکشەمە ١٩-٣-٢٠٢٣، لەكۆبونەوەیەكدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەئامادەبونی (د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندکاران و بەرێوەبەری کارگێری و بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و ژمارەیەك مامۆستا و خوێندکار، ئامادەكارییان كرد بۆ رێکارەکانی رێکخستن و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خواردنی بەربانگ لەلایەن چاکەکار و خێرخوازان بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا.
لەکۆبونەوەکەدا بریاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی رێکارەکان لەستافی کارگێری - میلاک- ی زانکۆ. هەروەها وێڕای دوبارەکردنەوەی سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت بەشداربن لەو کارە خێرخوازیەدا، و بەمەبەستی پاراستنی شکۆ و تایبەتمەندی کەسایەتی خوێندکاران و خۆبەدوورگرتن لەبەکارهێنانی بۆ هەر مەبەستێکی دیکەی نەویستراو، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە دەیانەوێت بەشداربن لەو کارە خێرخوازیەدا، پێویستە پابەندبن بەم رێکارانەی خوارەوە:
١- پەیوەندیکردن بەلیژنەی دیاریکراوی زانکۆمان بۆ زانینی رێکارە پێویستەکان.
٢- تەنها راگەیاندنی رەسمی زانکۆ ئامادەیی دەبێت و رێگە بەهیچ کەس و لایەنەێک نادرێت کە وێنەو ڤیدیۆ بگرێت و بڵاوی بکاتەوە. بەپێچەوانەی ئەمە زانکۆ لێی بەرپرسیار نابێت، و مافی زانکۆیە هەموو رێکارێكی یاسایی بگرێتەبەر.
٣- سەرجەمی - بەخشینەکە- چ بڕی پارەبێت یان خۆراک و خواردن، لەلیژنەکە تۆماردەکرێت و ناوی بەخشەر دەنوسرێت و لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ دەپارێزرێت و دواتر بەنوسراوی رەسمی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەکرێت.
٤- بۆ زانیاری زیاتر و بەشداربون دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم بەرێزانەی خوارەوە:
١- م سەلام محمود: سەرۆکی لیژنە – ژمارەی مۆبایل: 07701566966
٢- خەسرەو محمد: ئەندامی لیژنە- ژمارەی مۆبایل: 07732639385
٣- احمد محمد-قەڵادزێ: ئەندامی لیژنە- ژمارەی مۆبایل: 07702153500
٤- ئەڤین حسن- ئەندامی لیژنە- ژمارەی مۆبایل: 07501257747
٥- لوقمان تەها- ئەندامی لیژنە- ژمارەی مۆبایل: 07503363376