رادیۆی"دەنگی زانكۆ"ی ڕاپەڕین رادیۆیەكی زانستی و ئەكادیمییە، لەئێستادا رادیۆكە پەخشی ئەزموونی خۆی لەسەر فریكوێنسی 97.3 مێگاهێرتس دەست پێكردووەو لەئایندەیەكی نزیكیشدا پەخشی ئاسایی دەستپێدەكات. بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەهەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان دەكەین لەسەرجەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكان، ئەو بەڕیزانەی كە ئارەزوومەندن و لەتوانایاندا هەیە بەئامادەكردن و پێشكەشكردنی بەرنامەی جۆراوجۆر لەبوارە جیاوازكاندا هاوكاربن لەپێشخستنی بەرنامەی كاری ڕادیۆكەمان، بەجۆرێك لەچوارچێوەی گشتی میتۆدو ئامانجی پڕۆژەكە دەرنەچێت، كە بریتییە لە(پەرەپێدانی لایەنی زانستی و فێركردن و پەروەردە و خوێندنی باڵا) لەلایەك و (پتەوكردنی ڕایەڵی نێوان زانكۆو كۆمەڵ و كارلێككردنیان) لەلایەكی ترەوە.
بۆ هاوكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ پڕۆژەكە، دەكرێ پێشنیازو بیرۆكەكانتان بەشێوەی (نووسین) یان (زارەكی) بگەیەننە یەكێ لەم دوو ئۆفیسە :
١/ فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران .
٢/ هۆبەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لەسەرۆكایەتی زانكۆ .