University of Raparin Logo

ناونووسین بۆ خولی ١٠ ی فێرکاریی، لە سەنتەری زمان دەست پێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پەرەپێدان، ئاگاداریی خوازیارانی خولەکانی فێرکاری دەکاتەوە کە لە ڕێکەوتی ١٣ تا ١٥/٦ /٢٠٢٣ سەردانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە خولی ١٠ ی فێرکاری، بۆ ئەو بەرێزانەی کە:

١- بەشداربووی خولی فێرکارین و ئاستی داواکراویان ماوە تەواوی بکەن.
٢- مانگی ١١ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە.
٣- تاقیکردنەوەی IELTS یان TOEFL یان PTE هەیە و سێ ساڵ بەسەریدا تێپەڕ نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پەرەپێدان
زانکۆی ڕاپەڕین