سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین ناوی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و وە (دەرچووانی) سەرجەم کۆلێژو بەشەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ رادەگەیەنێت، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئینتێرنشیپ پرۆگرام ٢٠٢٣ بەشدار دەبن.سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئایریکس IREX) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت رادەگەیەنێت کە بریتین لە (٤١) دامەزراوە و (209) خوێندكار لەسێكتەرو پسپۆڕی جیاواز راهێنانیان پێدەكرێت بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەشێوازی ئامادەبوون .كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ دۆزینەوەی ناوەكانتان.
https://drive.google.com/file/d/16QTdOl4GihVhaEvLtBU5Ew21rfUdjpPE/view?usp=sharingتێبینی/ رۆژی ٥ شەممە رێکەوتی ١٥-٦-٢٠٢٣ لە لایەن گروپی تێلیگرامی سەرجەم ناوەندەکانی بە شداربوو ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە چ رۆژو بەروارێک پەیوەندی بە شوینەکانتانەوە دەکەن لەگەل هەر رێنماییەک کە پێویست بوو بۆتان روون دەکەینەوە.