لیژنەی گازندەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی (2022 – 2023) ئەنجامی گازندەو پەڵپی خوێندكاران لەتاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمدا بڵاودەكاتەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
بەپێی ئەنجامەكانی لیژنەی گازندە (28) خوێندكار لەبەشە جیاوازەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران، پەڵپیان لە (54) بابەت و وانەی جیاواز گرتبو.
لەدوای ئەنجامدانی پشكنین و بەدواداچوونی پەڕاوی تاقیكردنەوەو تۆماری نمرەی مامۆستایان و بۆردی لیژنەی تاقیكردنەوەكان، تەنیا گۆڕانكاری لەئاستی ئەم خوێندكارانی خوارەوەدا كرا:
1. ئەڤین رزگار عمر – قۆناغی چوارەمی ئینگلیزی لەوانەی (Syntax) كەوتبوو، ئەنجامی گازندە بوو بە (دەرچوو)
2. ئاكار ابوبكر محمد – قۆناغی سێی ئینگلیزی لەوانەی (Essay Writing) لە (ناوەند)ەوە بوو بە (باشە)
لیژنەی گازندە
كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت