سەرۆكایەتی زانكۆی راپەرین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆیی، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن لەو دوو بوارەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە .
١- تەندەری یەکەم (2023-2024) پڕۆژەی كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە کارەبایی و میكانیكی و ساردی و گەرمی دوو بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە و یەك بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی قەڵادزێ.
٢- تەندەی دووەم (2023-2024) پڕۆژەی پاككردنەوەی دوو بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی ڕانیە و یەك بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ.
بۆ ئەو مەبەستە هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندی ئەم بوارەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان) لە نهۆمی زەمینی بكات، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆ كڕینی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەرێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی سندوقی داهات) لە نهۆمی یەكەم بكات.
١- نرخی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە (50,000) پەنجا هەزار دیناری عێراقییە و نرخی تەندەری پاككردنەوە (100,000) سەد هەزار دیناری عێراقییە كەناگەڕێنرێتەوە بۆخاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
٢- ماوەی بردنی تەندەر لەڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی (21/6/2023) دەستپێدەكات تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی (6/7/2023).
٣- دوا ڕێكەوت بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە یەک شەممە (9/7/2023) كاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانیە و هەمان كاتژمێر تەندەرەكە دەكرێتەوە، وە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (10.45) دوا كاتە بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری پاككردنەوە و هەمان ڕێكەوت و كاتژمێر تەندەرەكە دەكرێتەوە.
٤- تەندەرەكان دەگەڕێنرێنەوە بۆ (بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان)، هیچ تەندەرێك دوای ئەم ڕێكەوتە وەرناگیرێت، و هەمو بەشداربوویەك مافی بەشداریكردنی لە پڕۆسەی كردنەوە هەیە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری كۆمپانیا یان ئەو كەسەی تخویلی دەكات.
مەرجەكانی بەشداریكردن :
١- پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەندبێت و مۆڵەتی كاركردنی لەم بوارەدا هەبێت.
٢- ئەو كۆمپانیایەی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانن، پێویستە پشتگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەوەزارەتی پیشەسازی ووزە، هەروەها ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان هاوپێچی تەندەری پێشكەشكراو بكات.
٣- ماوەی بەسەرچونی تەندەر (90) ڕۆژە لە ڕێكەوتنی كردنەوەی تەندەر.
٤- هەریەك لەم ڕێكەوتانەی سەرەوە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٥- زانکۆ پابەند نابێت بە کەمترین نرخ.
٦- بۆمەبەستی ئاشنابوون و فەراهەم کردنی سەرجەم مەرجەکانی تەندەر، بگەڕێوە بۆ پەڕاوەکانی تەندەر، بۆ هەر پرسیارێك یان ڕونكردنەوەیەك لە بارەی ناوەرۆكی تەندەر تا ڕێكەوتی (6/7/2023) كۆتایی دەوام دەبێت لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بە ناونیشانی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. )..