University of Raparin Logo

سەنتەری زمان خولێکی تایبەت بۆ زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کەئارەزومەندی فێربوون و بەرزکردنەوەی تواناکانیان لەبواری زماندا، ئەوا سەنتەری زمان خولێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ  هەرسێ زمانی ئینگلیزی، عربی و فارسی.

تێبینی/
١.  خولەکە بۆ هەشت هەفتەیە و لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژە.
٢.  کاتی وانەکان 2 بۆ 6.
٣. ئەوانەی لە خولەکە سەرکەوتوو دەبن، بڕوانامەیان پێدەدرێت.
٤. بەشداربووانی زمانی ئینگلیزی ڕێککەوتی 11-12 /7 تاقیکردنەوەی ئاستی زمانیان هەیە، کاژمێر 2 لە هۆڵەکانی سەنتەری زمان.
٥. کۆرسەکە ڕێککەوتی 2023/7/15 دەست پێدەکات.
٦.  بەشداربوو بڕی (150000) سەدو پەنجاهەزاری لێ وەردەگیرێ بۆ خولەکە.
٧. بۆ وەسڵ بڕین سەردانی دارای بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ ژوری ژمارە ٣ ڕۆژانی یەکشەمە بۆ پێنج شەمە.
٨.  بۆ خۆ تۆمارکردن، ئەم فۆڕمە پڕبکەوە:
https://forms.gle/mXn1t6XEwhUYEn8EA

مەرجەکان/
١.  بەشداربوو نابێت تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بێت.
٢.  بەشداربوو پێویستە پابەندی ڕێنمایەکانی سەنتەری پەرەپێدان و زمان بێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07501143633
سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین