زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەكاتەوە لەهەردوو فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەبەشەكانی (كوردی ، عەرەبی ، كۆمپیوتەر و بیركاری ، مێژوو ، جوگرافیا ، فەلسەفە) بەزووترین كات ئەم پێداویستسانەی خوارەوە بهێنن بۆ تۆمارگای گشتی زانكۆمان ، بە مەبەستی دروستكردنی بڕوانامەی دەرچوون بەنمرە بۆ ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوون ، دوا مۆڵەت ڕۆژی ٢٠١٤/١٠/١٥یە بۆ هێنانی پێداویستییەكان
پــیــداویــســتیـیـەكان :
١- (٤)وێنەی ملەوەنی پاسپۆرت.
٢- كۆپی پاسپۆرت یاخود ئەوانەی پاسپۆرتیان نیە پێویستە سپێڵی ناوی سیانیان بەدروستی لەفۆڕمی داواكاری بڕوانامەدا بنووسن .
تێبینی / ئەگەر خوێندكار لەبەر هەر هۆیەك نەیتوانی پێداویستییەكان تا بەرواری ٢٠١٤/١٠/١٥ بگەیەنێتە تۆمارگای گشتی زانكۆمان ، ئەوا تۆمارگا ناچار دەبێت بە وێنەی كۆن و سپێڵی ناوەكەت كەپێشتر لەخوێندكار وەرگیراوە ، بڕوانامە بۆ خوێندكاران دروست بكات .