University of Raparin Logo

بانگەوازی ژمار (12/2023-2024) بەكرێدانی وێنەگری و فۆتۆكۆپی كۆلێژی (پەروەردە+زانستە ئەندازیاریە كشتوكالیەكان) لە كەمپەسی قەڵادزێ

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی وێنەگری و فۆتۆكۆپی كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان + پەرستاری، پەروەردەی بنەڕەت، زانست و بەشی ئەندازیاری، پەروەردەو زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان

بانگەوازی ژمار (9/2023-2024) بەكرێدانی وێنەگری و فۆتۆكۆپی كۆلێژی (زانستە مرۆڤایەتیەكان+پەرستاری) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (10/2023-2024) بەكرێدانی وێنەگری و فۆتۆكۆپی كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (11/2023-2024) بەكرێدانی وێنەگری و فۆتۆكۆپی كۆلێژی (زانست) و بەشی (ئەندازیاری) لە كەمپەسی ڕانیەجۆر : زیادكردنی ئاشكرا

پشت بەست بە (ماددەی 12 برگەی 2) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021)ی هەرێمی كوردستان، وە پاڵپشت بە (ماددەی 1 برگەی 6) لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی زانكۆ كە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (4454) لە ڕێكەوتی (2/3/2022) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ .
سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری و فۆتۆكۆپیەكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ هەر كۆشكێك بەجیا، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندە یا مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی.
زانیاری
1- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری (13/7/2023) دەستپێدەكات تاوەكو بەرواری (13/8/2023) كۆتایی دەوام.
2- بەشداربوو پێویستە تا (13/8/2023) لارینەبوونی بەڕیوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت بۆ بەشداریكردن و وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
3- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
4- زیادكردنەكان لە ڕێكەوتی (14/8/2023) ئەنجام دەدرێت، ئەگەر زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
5- بۆ هەر پرسیارێكی پەیوەندیدار لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) .
كاتی زیادكردنەكان
1- زیادكردنی كۆشكی وێنەگری وفۆتۆكۆپی( زانستە مرۆڤایەتیەكان+پەرستاری) كاتژمێر (9.00)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (1.00.000) یەك ملیۆن دیناری عێڕاقی.
2- زیادكردنی كۆشكی وێنەگری وفۆتۆكۆپی كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) لە كاتژمێر (10.00)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (1.000.000) یەك ملیۆن دیناری عێڕاقی.
3- زیادكردنی كۆشكی وێنەگری وفۆتۆكۆپی كۆلێژی (زانست) و بەشی (ئەندازیاری) لە كاتژمێر (11.00)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (600.000) شەش سەد هەزار دیناری عێڕاقی.
4- زیادكردنی كۆشكی وێنەگری وفۆتۆكۆپی كۆلێژی (پەروەردە، زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان ) لە كاتژمێر (12.00)ی نیوەڕۆ دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (440.000) چوار سەد و چل هەزار دیناری عێڕاقی.