University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی كافتریای كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان + پەرستاری، پەروەردەی بنەڕەت، زانست + بەشی ئەندازیاری، پەروەردە + زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، دوو بەشە ناوخۆیی لەكەمپەسی رانیەو یەك بەشە ناوخۆیی لەكەمپەسی قەڵادزێ

بانگەوازی ژمار (3/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (زانستە مرۆڤایەتیەكان+پەرستاری) لە كەمپەسی ڕانیە

بانگەوازی ژمار (4/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (5/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (زانست) و بەشی (ئەندازیاری) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (6/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (پەروەردە+زانستە ئەندازیاریە كشتۆكاڵیەكان) لە كەمپەسی قەڵادزێ
بانگەوازی ژمار (7/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای (دوو بەشە ناوخۆیی) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (8/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی) لە كەمپەسی قەڵادزێ

جۆر : زیادكردنی ئاشكرا
پشت بەست بە (ماددەی 12 برگەی 2) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021)ی هەرێمی كوردستان، وە پاڵپشت بە (ماددەی 1 برگەی 6) لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی زانكۆ كە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (4454) لە ڕێكەوتی (2/3/2022) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ .
سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ هەر كۆشكێك بە جیا، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندە یا مۆڵەتی كاركردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (25,000) بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی.

زانیاری
1- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێكەوتی(12/7/2023) دەستپێدەكات تاوەكو (10/8/2023) كۆتایی دەوام.
2- بەشداربوو پێویستە تا (10/8/2023) لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت بۆ بەشداریكردن و وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
3- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.
4- زیادكردنەكان لە ڕێكەوتی (13/8/2023) ئەنجام دەدرێت، ئەگەر زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.
5- بۆ هەر پرسیارێكی پەیوەندیدار لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.or.edu.krd) .
كاتی زیادكردنەكان
1- زیادكردنی كافتریای كۆلێژی ( زانستە مرۆڤایەتیەكان+پەرستاری) كاتژمێر (9.00)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (3.00.000) سێ ملیۆن دیناری عێڕاقی.
2- زیادكردنی كافتریای كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) لە كاتژمێر (9.45)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (4.500.000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێڕاقی.
3- زیادكردنی كافتریای كۆلێژی (زانست) و بەشی (ئەندازیاری) لە كاتژمێر (10.30)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (1.700.000) یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دیناری عێڕاقی.
4- زیادكردنی كافتریای كۆلێژی (پەروەردە، زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان) لە كاتژمێر (11.15)ی سەرلەبەیانی دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (3.000.000) سێ ملیۆن دیناری عێڕاقی.
5- زیادكردنی كافتریای (دوو بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە) لە كاتژمێر (12.00)ی نیوەڕۆ دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (400.000) چوار سەد هەزار دیناری عێڕاقی.
6- زیادكردنی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ) لە كاتژمێر (12.30)ی نیوەڕۆ دەكرێت، و پێویستە بەشداربو بارەمتە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (150.000) سەد و پەنجا هەزار دیناری عێڕاقی.