پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢/برگەی دووەم)، هەروەها پاڵپشت بە بڕگەی (٦) ماددەی (١) لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی زانکۆ کە بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢/٣/٢٠٢٢) دراوە بە سەرۆكی زانكۆکان.
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری (کۆمپانیا و بەڵێندەرانی) كردەوە کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارەدا، تەندەری تایبەت بە (بەکرێدانی کۆشکی کافتریای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)ی لە زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی ڕانیە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و پڕۆسەی زیادكردنی بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا لەلایەن بەشداربویەكی زیادكردن و لەمبارەوە ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پابەندی ئەو ڕێنمایی و ڕێكەوتانەبن كە لەم بانگەوازەدا هاتووە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی) نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، وە بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.
١- ماوەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٣) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (٢٩/٨/٢٠٢٣) کۆتایی دەوام.
٢- پێویستە بەشداربووی نوێ لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (٢٩/٨/٢٠٢٣) کۆتایی دەوام، وە بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە كۆپی ( پێناسی كەسی، مۆڵەتی کارکردن، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٣- بەشداربوی نوێ پێویستە بارمتەی سەرەتایی لە (بەریوەبەرایەتی دارایی) زانکۆمان بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (٥،١٧٥،٠٠٠) پێنج ملیۆن و سەد و حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێراقی، وە بەشداربووی جاری پێشوو پێویستە بارمتەی خستنەسەر بە بڕی (٦٧٥،٠٠٠) شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بهێنێت.
٤- کاتی زیادکردن ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی(٣٠/٨/٢٠٢٣) کاتژمێر(٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت، وە زیادکردنەکە لە نهۆمی زەمینی(باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی)دەکرێت، هەر یەک لەو ڕێکەوتانە بەر پشوی فەرمی کەوت کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٥- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانکۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) و بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).