University of Raparin Logo

ئاگاداریەک لە بەڕێوابەرایەتی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام

ئاگاداری پێشکەشکارانی خوێندی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) لەزانکۆی ڕاپەڕین دەکەین، ئەوانەی ڕێنمای ژمارە(٩)ی ساڵی (٢٠٢٣) دەیانگرێتەوە، لەماوەی (١٥) ڕۆژدا واتا لە رێکەوتی (٧/٩/٢٠٢٣ تاوەکو ٢١/٩/٢٠٢٣) سەردانی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆمان بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕکردنەوە کورسیە پڕنەکراوەکانی بۆ هەرسێ ئاستی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بەمشێوەیەی خوارەوە:

یەکەم/ بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەی کورسیەکانی دبلۆمی باڵا، پێویستە پێشکەشکار پڕۆسەی پێشکەشکردن بە تەواوەتی لە بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا ئەنجامبدات هەموو دۆکیومێنتەکان کە لە لیستی هاوپێچدایە لەگەڵ خۆی بهێنێت.
دووەم/ پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا کە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بەڵام بەهۆی نەمانی کورسی وەرنەگیراون تەنها داواکاریەک بۆ پڕکردنەوە و گواستنەوەی کورسی خواستراو بۆ پاڕاڵێڵ پێشکەش دەکەن و بەڵێننامە لە بەڕێوبەرایەتی یاسایی زانکۆمان پڕدەکەنەوە بە مەبەستی پابەندبوون بە خوێندن بەشێوەی پاڕاڵێڵ.
سێیەم/ پێشکەشکارانی کەسوکاری شەهیدان+ خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستە نوسراو لە وەزارەتی پەیوەندیدارەوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن و لەوێوە ئاراستەی زانکۆمان بکرێت.
چوارەم/ پێشکەشکارانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پێویستە بەڵگەنامەکانی سەلماندنی وەکو (پسولەی خۆراک، کارتی دەنگدان، کارتی نیسشتمانی و کارتی زانیاری) پێشکەش بکەن.

هاوپێچ/ ڕێنمایی ژمارە (٩)ی (٢٠٢٣)+ پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ دبلۆمی باڵا+ کورسیە پڕنەکراوەکانی دبلۆمی باڵا

بەڵگەنامەكانی دبلۆمی باڵا
رێنمایی ژمارە (9)
كورسیە پڕنەكراوەكانی دبلۆمی باڵا