سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی دەیانگرێتەوە و ئارەزوی نیشتەجێبون دەكەن لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان، دەتوانن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان و ئەم خشتەیەی خوارەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ژوور سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن .
یەکەم/ مەرج و پێداویستیەکان:١. خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین بێت.
٢. شوێنی نیشتەجێبونی خوێندکار پێویستە (٤٠کم) لە سەنتەری شار دوور بێت، جگە لەو گوند و شوێنانەی کە ڕێگای هاتوچۆیان باش نیە.
٣. دەبێت خوێندکار خۆی ئامادەی وەرگرتنی ژوور بێت کە بە (٣) خوێندکار بۆ هەر ژورێک دیاریکراوە و پێداویستییەکانی وەک( کۆپی کارتی نیشتمانی یان ناسنامە، کارتی زانیاری، فۆڕمی خۆراک، کۆدی ئاسایش، سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ) لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
٤. بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، دەبێت خوێندکار پێداویستییەکانی خەوتن وەک (بەتانی و سەرین)ی تایبەت بەخۆی بهێنێت . دووەم/ ڕۆژانی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان بەم شێوەیە دەبێت:أ. لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦-٩-٢٠٢٣ کاتژمێر (٨:٣٠)ی سەرلەبەیانی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان دەستپێدەکات.
ب. بۆ هەر پرسیار و زانیارییەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان بەم ژمارەی پەیوەندیانەی خوارەوە :١- اسماعیل حاجی حمد / لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکانی 5ی ئازاری کوڕان (07501375209)
٢- ئەڤین حسن حمد / لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکانی شەهید گوڵەباخی کچان (07501257747)
٣- احمد محمد محمود/ لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی قەڵادزێ (07501110470)بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین