University of Raparin Logo

خوێندكارانی تازە وەرگیراو دەتوانن لە سێشەممەوە مامەڵەی وەرگرتن دەستپێبكەن

  بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەئێستادا ناویان لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین هاتۆتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) دەتوانن لەبەیانی رۆژی سێشەممە كە دەكاتە (26 – 9 – 2023) سەردانی تۆماری كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین بكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، چونكە لەرۆژی (1 – 10 – 2023) دەوامی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات.

پێداویستییەكانی وەرگرتنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس لەزانكۆی راپەڕین
پێویستە خوێندكاران ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان ئەسڵ و کۆپی پێداویستیەکان:
• بڕوانامەی پۆلی (12) بەپەسەندكراوی لەلایەن بەڕێوەبەری قۆتابخانە، یان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە.
• كۆپی رەنگاو رەنگی كارتی نیشتمانی
• كۆپی رەنگاو رەنگی پێناس (هوية الاحوال المدنية)
• كۆپی رەنگاو رەنگی رەگەزنامە (جنسیە)
• كۆپی رەنگاو رەنگی كارتی زانیاری
• كۆپی رەنگاو رەنگی فۆڕمی خۆراك
• وێنەی خوێندكار (10) دانە
• پشكنینی چاو + گروپی خوێن
• پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون
• بڕی (50) هەزار دینار بۆ دەستپێكی مامەڵەی وەرگرتن
• (بەڵێننامە + كەفالەتنامە) لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدرێت ئەو خوێندکارانەشی شوێنی نیشتەجێبونیان دوورە دەتوانن لەدادنوسی شوێنەکانیان بیکەن و بیهێنن بۆ زانکۆی راپەڕین بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.