بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لەزانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لەزانکۆمان دەکات، ئەوانەی مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە پێویستە تا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٣/١٠/٢٠٢٣) مامەڵەکانیان لە بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا تەواو بکەن بەپێچەوانەوە دوای ئەو ڕێکەوتە مامەڵە وەرناگیرێت
و فەرمانی دواخستنی خوێندن بۆ ئەوانە دەردەکرێت کە مامەڵەیان تەواو نەکردووە.
پێویستە (٢) کۆپی لەم پێداویستیانەی خوارەوە پێشکەش بکرێن.
- بەڵێننامەی یاسایی لە بەڕێوبەرایەتی یاسایی زانکۆمان دەکرێت.
- دەستەبەری دارایی (کفالة) لە دادنوس یان بەڕێوبەرایەتی یاسایی زانکۆمان دەکرێت.
- فەرمانی زانکۆیی وەرگیران
- فەرمانی کارگێڕی وەرگیران
- وەصڵی ڕسومات
- مۆڵەتی خوێندن (ئەگەر وەرگیراو دامەزراو بوو)