بانگەوازی ژمارە (14) ساڵی (2023-2024)
جۆر : زیادكردنی ئاشكرا
بۆ فرۆشتنی كەل و پەلی لەكاركەوتوی زانكۆ/ لە كەمپەسی ڕانیە
پشت بەست بە ماددەی(٢٦) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021) ، و پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (4454) لە (2/3/2022) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ.
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كەل و پەلی لەكاركەوتوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان) بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بینینی لیستی كەل و پەل، و دەتوانێت سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی) بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بە (15,000) پازدە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە و سەرجەم خەرجییەكانی تر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ .
ڕێنماییەكان/
1- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە ڕێکەوتی(26//10 2023) دەستپێدەكات تاوەكو ڕێکەوتی (1//11 2023).
2- دەستپێكردنی زیادكردن لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (2//11 2023)كاتژمێر (9:00)ی سەرلەبەیانی دەبێت لە (سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان) كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادکردنەکە دەكرێت.
3- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی بەهای كەل و پەل تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (7) رۆژ، هەروەها لە ماوەی (15) رۆژ لەدوای واژۆكردنی گرێبەستەوە كەل و پەلەكان لە زانكۆ دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی زانكۆ، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا بەركارەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
4- بەشدار بوو پێویستە وێنەیەك لە (كارتی نیشتیمانی) یان (ناسنامە و ڕەگەزنامە) لەگەڵ خۆیدابێنێت و بڕی (449,750)چوار سەد و چل و نۆ هەزار و حەوت سەد و پەنجا دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
5- پێویستە تا ڕۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە پێداویستیەكانی خاڵی (4) و پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنماییەكان بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.
بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی