زانکۆی ڕاپەڕین كەلوپەلی لەكاركەوتووی بەشەناوخۆییەکان بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت
پاڵپشت بە بڕگەی (شەشەم) لە ماددەی (٢٦) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢/٣/٢٠٢٢) تایبەت بە پێدانی دەسەڵات بەڕێز سەرۆكی زانكۆ / یەکەم: دەسەڵاتی دارایی خاڵی شەشەم. دوای ئەوەی (سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان) ئاگاداری گشت (بەڵێندەرانی) كردەوە کە ئارەزەووی بەشداریکردنی زیادکردنی ئاشکرای سەرەوەیان هەیە و پڕۆسەی زیادكردنی ئاشکرای بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا و ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پابەندی ئەو ڕێککارانە بن كە لەم بانگەوازەدا هاتووە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەکان) لە نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، وە بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان) لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (١٥،٠٠٠) پازدە هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.
١- ماوەی کڕینی پسوڵەی مەرج و ڕێنماییەکان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/٧) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١٤) کۆتایی دەوام.
٢- پێویستە بەشداربووی نوێ لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١٤) کۆتایی دەوام، وە بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە كۆپی ( پێناسی كەسی، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆیدابهێنێت.
٤- بەشداربوی نوێ پێویستە بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (٥١٨،٧٥٠) پێنج سەد و هەژدە هەزار و حەوت سەد و پەنجا دیناری عێڕاقی، وە بەشداربووانی زیادکردنی پێشوو بۆ ئەوەی بەشداری زیادکردنی نوێ بکەن پێویستە بڕی(٦٩،٠٠٠) شەست و نۆ هەزار دیناری عێڕاقی زیادبکەن بۆ بارەمتەی پێشوویان.
٥- کاتی زیادکردن ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێکەوتی (١٥/١١/٢٠٢٣) کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت، لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی (سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی)، وە ئەگەر ڕۆژی زیادکردن بەر پشووی فەرمی بکەوێت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٦- بۆ هەر زانیاری و بۆ پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی كەل و پەلی لەكاركەوتوی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆ ئەنجامدەدرێت زانکۆی ڕاپەڕین كەلوپەلی لەكاركەوتووی بەشەناوخۆییەکان بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت پاڵپشت بە بڕگەی (شەشەم) لە ماددەی (٢٦) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥٤) لە (٢/٣/٢٠٢٢) تایبەت بە پێدانی دەسەڵات بەڕێز سەرۆكی زانكۆ / یەکەم: دەسەڵاتی دارایی خاڵی شەشەم. دوای ئەوەی (سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان) ئاگاداری گشت (بەڵێندەرانی) كردەوە کە ئارەزەووی بەشداریکردنی زیادکردنی ئاشکرای سەرەوەیان هەیە و پڕۆسەی زیادكردنی ئاشکرای بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا و ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پابەندی ئەو ڕێککارانە بن كە لەم بانگەوازەدا هاتووە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەکان) لە نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، وە بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان) لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (١٥،٠٠٠) پازدە هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ. ١- ماوەی کڕینی پسوڵەی مەرج و ڕێنماییەکان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/٧) دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١٤) کۆتایی دەوام. ٢- پێویستە بەشداربووی نوێ لارینەبونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەربگرێت تا ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/١٤) کۆتایی دەوام، وە بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەک لە كۆپی ( پێناسی كەسی، پسولەی کڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسوڵەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆیدابهێنێت. ٤- بەشداربوی نوێ پێویستە بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بەشێوەی نەختینە دابنێت بە بڕی (٥١٨،٧٥٠) پێنج سەد و هەژدە هەزار و حەوت سەد و پەنجا دیناری عێڕاقی، وە بەشداربووانی زیادکردنی پێشوو بۆ ئەوەی بەشداری زیادکردنی نوێ بکەن پێویستە بڕی(٦٩،٠٠٠) شەست و نۆ هەزار دیناری عێڕاقی زیادبکەن بۆ بارەمتەی پێشوویان. ٥- کاتی زیادکردن ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێکەوتی (١٥/١١/٢٠٢٣) کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی دەبێت، لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی (سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی)، وە ئەگەر ڕۆژی زیادکردن بەر پشووی فەرمی بکەوێت، کارەکە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت. ٦- بۆ هەر زانیاری و بۆ پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.